رووداو - CNN
ئەحلام ئەلشەمسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پۆستێك لەبارەی حیجابەوە لە مانگی رەمەزاندا بڵاودەكاتەوەو دواتر لەلایەن هەوادارانییەوە رەخنەباران دەكرێت.
دوای ئەوەی هونەرمەند ئەحلام هەڵدەستێ بە دانانی پۆستێك لەسەر تویتەر و دەنووسێت "سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت، ئەرێ ئەو ژنانە چییانە كە لە بازاڕ دەسوڕێنەوە، ئەوە حیجابەكانیان كوا؟ بەڕۆژوون بەبێ حیجاب؟!. ئەگەر خۆشتان حیجاب نەبن قژتان داپۆشن لەكاتی بەڕۆژووبوونتان".
كەسێكیش لە كۆمێنتێكدا رەخنەی لێدەگرێ و بەم شێوەیە وەڵامی دەداتەوە دەڵێ "ئەو خوایەی كە لە رەمەزاندا هەیە هەر هەمان خوایە كە لە مانگی شەعبان و رەجەب و مانگەكانی دیكەشدا هەیە" .
كەسێكی دیكەش دەڵێ " إن شاو الله مانگی رەمەزان هەرگیز كۆتایی
نایەت، لەبەر ئەوەی تۆ تێیدا بەڕۆژووی و وازت لە كاری هونەری هێناوە".
پاشان رەخنەی زۆری بۆ هاتووە و كەسیك دەڵێ " خۆزگە پێش ئەوەی ئامۆژگاری خەڵك بكەی، لە خۆتەوە دەستپێبكەی" .
لەدواییدا ئەحلام كۆتایی بە دەمەقاڵێكە هێناو گووتی " من داوا ناكەم كە خەڵك ببێتە حیجاب، بەڵكو داوای خۆداپۆشینیان لێدەكەم لە مانگی رەمەزاندا". دەشڵێ "كە دەڵێم خۆیان داپۆشن مەبەستم ئەوە نییە ماكیاژ نەكەن و عەتر لەخۆیان نەدەن و نەچنە بازاڕ".
ئەحلام بەردوام دەبێت و دەڵێ "من خەڵكی بیانی دەناسم كە رێزی رەمەزان دەگرن و عەبا لەبەردەكەن، بەڵام بەداخەوە وەڵامەكانتان راستییەكانتان نیشاندەدات و سوێند دەخۆم كە سێ لەسەر چوارتان حیجاب نین".



