ئەمریکا جگەرە ئەلیکترۆنییە بۆنخۆشەکان قەدەخەدەکات

10-11-2018
سەروەر سالار
نیشانەکردن جگەرەی ئەلیکترۆنی، نەوجەوانان
A+ A-


رووداو-سلێمانی

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا قەدەخەی دەکات لەمەودوا لە مارکێتەکان ئەو جگەرە ئەلیکترۆنییانە بفرۆشرێن کە بۆنی میوە و شیرینییان تێدەکرێت، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەلایەن نەوجەوانانەوە.


دەزگاکە دەڵێ دەبێ ئیدی لە مارکێتەکان تەنیا ئەو جۆرانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی بفرۆشرێن کە بۆنی توتن، مێنسۆڵ و نەعنایان تێدەکرێت.

هەروەها سایتەکانی فرۆشتنی ئۆنلاینیش دەبێ زیاتر دڵنیا ببنەوە لە تەمەنی کڕیارەکان، لە رێگەی داواکردنی بەڵگەنامەی زیاتر بۆ سەلماندنی تەمەن.

پاشئەوەی داتا فیدراڵییەکانی ئەمریکا دەریانخست کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەلایەن نەوجەوانان بە راددەی 75% زیادیکردووە، گوشارێکی زۆر لەسەر دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا درووستکراوە بۆ دیاریکردنی رێوشوێنی پێویستی کەمکردنەوەی جگەرەکێشانی ئەلیکترۆنی.

سکۆت گۆتلیب، کۆمیسیاری دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ، دەڵێ "جگەرەی ئەلیکترۆنی بوووەتە نەریتێکی ئێجگار بڵاو و مەترسیدار لەنێو نەوجەوانان، دەبێ کۆتاییبهێنین بەم ئاراستە نیگەرانکەرە. زۆر بە سادەیی، ئەم دیارەیە مایەی قەبووڵکردن نییە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە