رووداو- ئاژانسەكان
بێگومان شەرمكردنی ئافرەت لە پەیوەندییە گەرموگوڕەكاندا شتێكی نۆرماڵە، بەڵام زۆرجار دەبێتە هۆی هەڵەی زۆر و زۆربەی ئافرەتان بە نەزانینەوە تووشی دەبن، بەڵكو دەبێتە هۆی نیگەرانی مێرد و تام و چێژی جووتبوونی لێ تێكدەدات. ئەم چوار هەڵەیەی خوارەوە بزانە و فێری چۆنیەتی نەهێشتنی ببە بۆ ئەنجامدانی جووتبوونی جەستەیی بە شێوازێكی سەركەوتوو لە گەڵ هاوسەرەكەت!
• زۆربەی ئافرەتان تووشی شكست دەبن لە تام و چێژكردن لە پەیوەندییە گەرموگوڕەكان بە هۆی نیگەرانی و متمانەنەكردن بە شێوەی دەرەوەیان، بە تایبەت ئەگەر هاتوو تووشی قەڵەوی بووبن یان هەر نامۆیەكی جەستەیی دیكە.
نیگەران مەبە خانم بەڵكو مێردەكەت ئاگای لە زۆربەی ئەو شتانە نییە كە تۆ لێی نیگەرانی.
• شەرمكردن لە رێنمونیكردنی مێرد: مە ترسە لە رێنمویكردنی مێردەكەت بەو شیوازانەی كە بە تام و چێژترە لە جووتبوون، لە كۆتاییدا ئەو پیاوە ئاگادارنییە لە زۆربەی پێداویستییەكانی تۆ بە شێوەیەك كە تۆ لێی تێدەگەیت.
• چێژوەرگرتنی دروستكراو: هەڵەیەكی زۆر گەورە هەڕەشە لە پەیوەندییەكەتان دەكات بە شێوەیەكی راستەقینە! لە بەر شەرمكردن لە باسكردنی بابەتەكە، ئافرەتەكە مەیلی بۆ دەربڕینی چێژی دروستكراو دەچێت. چونكە گومانی وایە كە بەو شێوەیە دەتوانێت پەیوەندییە گەرم گوڕەكەی سەربخات و تامی لێبكات، بەڵام كاریگەرییەكی ئەوتۆی هەیە لەسەر پەیوەندییەكە. مەترسە تا دەتوانی مێردەكەت ئاگاداربكەوە لە ئەو هۆیانەی كە رێگرن لە تام و چێژكردن، یاخود گەیشتن بە لوتكەی چێژوەرگرتن لە جووتبوون.
• دەستپێشخەرنەبوونی و ئاوێتەنەبوون : لە ترسی دەربڕینی جورئەت و زانینیان زۆربەی ئافرەتان لە كاتی جووتبوون مەیلیان دەچێت بۆ بێدەنگ بوونیان و دەربڕینی هەستیان بە شێوازی سارد و مردوو، هەروەها هیچ دەستپێشخەرییەكیان نابێت و تەنها وەك وەرگر خۆیان دەردەخەن نەك دەستپێشخەر.
ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە دەبێتە هۆی كوشتنی گەرموگوڕی و هەستی جووتبوونی پیاو، بۆیە مەترسە لە دەستپێشخەریكردن و كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە ئەگەر تەنها بۆ جارێكیش بێت



