رووداو-سلێمانی
کۆمەڵەی پزیشکانی ئەڵمانیا رێنمایی دیاریدەکات سەبارەت بەو حاڵەتانەی کڕێشی سەر کە پیویستیان بە راوێژی پزیشکە و تەنیا بە چارەسەرە سادەکان چاکنابنەوە.
کۆمەڵە پزیشکییەکە لە رێگەی ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانییەوە دەڵێ کڕێشی سەر لە ئەنجامی گەشەی نائاسایی خانەکانی پێستی سەر درووستدەبێت و بەپێی جیاکەرەوەکەی، چارەسەرەکەی دیاریدەکرێ.
لە رێنماییەکاندا هاتووە کە سووربوونەوەی پێستی سەر، هەوکردنی پیستی سەر و سەرهەڵدانی کڕێشێکی ئەوتۆ کە سەختتر بوو لە پێشوو، ئەو حاڵەتانەن کە پێویست بە راوێژی پزیشک دەکات.
هەروەک گوتوویانە کڕێشێکی ئاسایی کە وەڵامی بۆ چارەسەرە سادە و بەردەستەکان نەبێ، پێویستی بە راوێژی پزیشک هەیە.
لەبارەی هۆکارە دیارەکانی کڕێشی سەریش ئاماژەیان کردووە بە: زۆر شووشتنی سەر، بەکارهێنانی بڕی زۆری شامپۆ و وشککردنەوەی قژ بە پلەیەکەی زۆر گەرم.

.jpg&w=3840&q=75)

.webp&w=3840&q=75)