مریشکی رەش: خواردنی دەوڵەمەندەکان

03-11-2013
شیفا گەردی
شیفا گەردی
نیشانەکردن مریشکی رەش
A+ A-
رووداو- ئیلاف

مریشکی رەش کە تەنها لە وڵاتی ئەندۆنیزیا هەیە و بە مریشكی ئەندۆنیزی دەناسرێن، گۆشتەكەی لە مریشکەکانی دیكە خۆشترەو نرخەکەشی بەرزترە، هەر مریشکێکی رەش بە 2 هەزار و ٥٠٠ دۆلار دەفرۆشرێت.

گۆشتی ئەم جۆرە مریشکانە وەک رەنگیان رەشە، بەڵام ئەوەی کە سەرنجی بەکارهێنەرانی راکێشاوە ئەوەیە، کە تامیان خۆشترە لە چاو مریشکی ئاسایی و ڤیتامین و وزەی زیاتریشیان تێدایە.

گۆشتی مریشکی رەش بۆ ئەو دایکانەی کە تازە منداڵیان دەبیت سوودمەندە، بە تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو وزەیەی کە لە کاتی منداڵ بوون لە دەستیان داوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هەرچەند ئەم جۆرە مریشکە تایبەتن بە وڵاتی ئەندۆنیزیا، بەڵام بە رێژەیەکی زۆر لە ئەمریکا و چین دەخورێن.

بێگومان جیاوازی رەنگ و تامەکەی وای کردووە کە نرخەکەیشی لە چاو مریشکەکانی دیكە بەرزتر بێت، بە جۆرێک هەر مریشکێک بە بەهای ٢٥٠٠ دۆلار دەفرۆشرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهای مریشکەکانی دیكە زۆر جار ناگاتە ١٠ دۆلاریش.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە