هاتووچۆی هەولێر لەکاژێر 7:00ـی ئێوارەوە شەش رێگە دادەخات

31-12-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و لە پێناو رێکخستنی هاتووچۆ، لە کاژێر 7:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە شەش شەقام دادەخرێن تاوەکو ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ. 
 
رۆژی یەکشەممە، 31-12-2023، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێرانی کردەوە شەش شەقام بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لەنێو شار دادەخرێن و داوا دەکەن شوفێران پابەندبن و دووربن لە رووداوەکانی هاتووچۆ.
 
ئەو شەقامانەی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە ئەمانەن:

 

‌‌‌‌1. شەقامی ئیسکان هەردوو سایدی چوون و هاتن
2. چوارڕێیانی زەیتوون و داونتاون بەرەو نێو بازاڕ
3. شەقامی سینەما حەمرا بەرەو نێو بازاڕ
4. شەقامی بەردەم پارێزگا بەرەو نێو بازاڕ
5. شەقامی 100مەتری بەردەم گۆڕستانی شێخ ئەحمەد تاوەکو بەردەم فامیلی مۆڵ
6. لە چوارڕێیانی سەربەستی (جەوازات) تاوەکو چوارڕێیانی هۆڵی شەهید مامۆستا سەعەد (شەقامی دریم سیتی، ئێمپایەر) چوون و هاتن. 
 
داخستنی ئەو رێگایانە بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوەیە. ئەمڕۆ دوایین رۆژی ساڵی 2023یـەوە و هاووڵاتییان بە ئاهەنگگێران پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێریش دەڵێت، "داخستنی رێگەوبانەکان لە پێناو رێکخستنی هاتووچۆیە."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە