تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان: لە پێنج رۆژدا 57 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

31-10-2022
فریا یونسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە دەستبەسەرکردنی 57 کەسی لە خۆپێشاندانەکانی پێنج رۆژی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند. ئەندامێکی بەڕێوەبەری رێکخراوی هەنگاویش دەڵێت، ژمارەکە لەوە زیاترە.
 
هەر ئەمڕۆ دووشەممە 31-10-2022 ژیلا موستەئجیر، ئەندامی بەڕێوەبەریی رێکخراوی هەنگاو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەدوای چلەی ژینا ئەمینییەوە ناڕەزاییەکان فراوانتر بوون و کوژران و دەستگیرکردنی هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش زیاتر بووە."
 
ژیلا موستەئجیر گوتیشی، رێکخراوەکەیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئامارە و کارەکەیان تەواو نەکردووە، بەڵام "بە دڵنیاییەوە" ژمارەی کوژران و دەستگیرکراوانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو زیاترە لەوەی بڵاوکراوەتەوە.
 
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، دەستبەسەرکراوان لە پارێزگاکانی سنە، ورمێ، کرماشان و ئیلام بوون و زۆرترینیان لە پارێزگای کرماشان بوون کە 24 کەس بوون و پێنج کەس لەوانە خوێندکاری زانکۆن؛ دواتر پارێزگای ورمێ 22 کەسی تێدا دەستبەسەر کراوە کە زۆرترینیان لە شارەکانی بۆکان و مهاباد بوون. بەپێی ئەو راپۆرتە، لە شارەکانی بانە، سەقز، سنە، کامێران و دێوڵانیش لە پارێزگای سنە 10 کەس و لە شاری ئابدانانی پارێزگای ئیلامیش یەک کەس دەستبەسەر کراون.
 
لەدوای چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، خۆپێشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی رووداو و نەتەوە یەکگرتووەکان.

پڕۆژەیەکی رووداو وەک یەکێک لە باشترینی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا خەڵاتکرا

دوای بردنەوەی خەڵاتی ستیڤیی جیهانی، پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان رووداو و نەتەوە یەکگرتووەکان، وەکو یەکێک لە باشترین دەستپێشخەرییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست خەڵاتکرا.