رووداو - هەولێر
رۆژی ٣٠ ی تەمموزی ٢٠١٥ ژمارەیەک کونسوڵخانەی بیانی لە هەولێر هۆشداریان داوەتە هاووڵاتییەکانیان کە لە رۆژانی ٣١ ی تەمموز و ١ ی ئابدا خۆیان لە چوون بۆ شوێنە گشتییەکان بپارێزن.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە ئاگادارکردنەوەیەکی بەپەلەدا بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی لە هەولێر، داوای لێکردوون لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا خۆیان لە شوێنە گشتیەکانی هەولێر بپارێزن بەهۆی بوونی هەڕەشەوە.
راگەیەنراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی زانیاری زیاتری لەبارەی جۆری هەڕەشەکان نەداوە.
راگەیەنراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی ئەوەشی گوتووە کە بۆماوەیەکی کاتی هێزی ئاسایشی کوردی لە دەوروبەری کۆنسوڵخانە زیاتر دەکرێت و داواشی لە هاووڵاتیانی کردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە هەموو جووڵە و گەشتەکانیاندا وریا بن.
لەلایەکی دیکەوە، بەشێکی دیکە لە کونسوڵخانە و کۆمپانیا بیانییەکانی نێو هەولێر هەمان ئاگادرکردنەوەیان بۆ هاووڵاتیان و کارمەندانیان ناردووە و داوایان کردووە خۆیان لە رۆشتن بۆ شوێنە گشتییەکانی هەولێر بپارێزن.
دوای تەقینەوەکەی ١٧ ی نیسانی ٢٠١٥ لە نزیک کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە عەینکاوە لە هەولێر، ئەمە یەکەم جارە کونسوڵخانەکە هۆشداری ئەمنی رادەگەیەنێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ