یەکێتی بۆ 13 حیزبە کوردستانییەکەی کەرکووک: بۆ یەک لیستی ئامادەین

30-07-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن یەکێتی کەرکووک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ 13 حیزبی کوردستانی لە راگەیێندراوێکدا داوایان لە هەموو لایەنە کوردستانییەکان کرد بۆ یەک دەنگی کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا لە کەرکووک بە یەک لیست بەشداری بکەن. ئەمڕۆ مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی وەڵامی دانەوە و رایگەیاند، هەمان بۆچوونیان هەیە و ئامادەن بۆ یەک لیستی.
 
رۆژی یەکشەممە 30ـی تەمموزی 2023، مەڵبەندی 2ـی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی راگەیێندراوی دوێنێی 13 حیزبی سیاسیی کوردستانی دایەوە، کە داوای یەک لیستیی لایەنە کوردستانییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک کردبوو.
 
لە راگەیێندراوەکەی مەڵبەندی یەکێتیدا هاتووە، "وێڕای بەرزنرخاندنی ئەم هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییە، ئێمە وەکو مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمان دید و بۆچوونمان بۆ پرسی هەڵبژاردن لە کەرکووک هەیە؛ لە ماوەی رابردووشدا وەکو ئەرکێکی نیشتمانی و هەستکردن بە مەترسی قۆناخەکە دەستپێشخەری و سەردانمان بۆ تەواوی لایەنەکان هەبووە بۆ یەک لیستی کورد لە کەرکووک".
 
مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکووک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەیی خۆیان بۆ یەک لیستی کورد لە کەرکووک "دووپات" دەکەنەوە و پێیانوایە کورد بە یەک لیستی دەتوانێت مافەکانی بەدەستبهێنێت.
 
دوێنێ 13 حیزبی کوردستانی لە راگەیێندراوێکدا بە ناونیشانی "لەپێناو کەرکووک"، داوایان کرد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، هەموو حیزبە کوردستانییەکانی ئەو پارێزگایە بە یەک هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی تەمموز دوایین وادەبوو بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانییەتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەڵام کۆمیسیۆن وادەکەی بۆ 6ـی ئاب درێژکردەوە.
  
حیزبە کوردستانییەکان کە بانگەوازەکەیان کردووە پێکدێن لە:
 
1 - یەکگرتووی ئیسلامی
2 - بزووتنەوەی ئیسلامی
3 - حیزبی شیوعیی کوردستان
4 - کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
5 - پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
6 - پارتی گەشەپێدانی کوردستان
7 - حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
8 - هاوپەیمانیی نیشتمانی
9 - حیزبی پێشکەوتوخوازی دیموکراتی کوردستان
10 - یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
11 - پارتی سەوزی کوردستان
12 - بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان 
13 - تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان 
 
لە بەشێکی دیکەی بانگەوازەکەدا هاتبوو، "ئەنجوومەنی پارێزگا بەپێی یاسا، چارەنووس و ئاییندەی پارێزگا دیاری دەکات بەپێی زۆرینە و کەمینە، کەوا بوو نابێت بەدەستی خۆمان بە پەرش و بڵاوی و فرەلیستی چارەنووسی ئاییندەی شاری کەرکووک بخەینە مەترسییەوە".
 
بڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکرێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2005ـەوە ئەو هەڵبژاردنە لە کەرکووک دەکرێت. دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق کرابێت لە ساڵی 2013 بوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.