وەزارەتی کشتوکاڵ: مەترسی لەسەر بەرهەمی گەنمی هەولێر و دهۆک هەیە

30-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەمساڵ بارانی پێویست لە پارێزگای هەولێر و دهۆک نەباریوە، ئەمەش مەترسی لەسەر بەرهەمی گەنم دروستکردووە.
 
رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئاداری 2025، هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان بارانی پێویست نەباریوە، کە نزیکەی 350 بۆ 400 ملیمە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی مەترسی لەسەر بەرهەمی گەنم لە هەولێر و دهۆک دروست بێت.
 
لە وەرزی بارینی رابردوو، لە سەنتەری هەولێر 242.2 ملیم باران باریبوو. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا لە سەنتەری هەولێر 100 ملیم باران باریوە."
 
لەبارەی بەرهەمی گەنم، هیوا عەلی ئاماژەی بەوە کرد، "دۆخی چاندن لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک باشترە، چونکە بڕی بارانبارین لەو دوو پارێزگایە باشتر بووە. دهۆک و هەولێر بڕی بارینی پێویستی ئەم وەرزەیان تێنەپەڕاندووە، ئەمەش مەترسی لەسەر بەرهەمی گەنم دروست کردووە."
 
ساڵی رابردوو بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان زیاتر بوو لە یەک ملیۆن تۆن. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی دەڵێت، بەهۆی کەمی بارانبارین و پچڕ پچڕی، ئەمساڵ  کوردستان زۆر کەم دەبێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە