رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی داکۆکیان لەوە کرد "به هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت."
به‌يانيى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه، 29-10-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كيم، سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوکدا دەڵێ "عەمار حه‌كيم پيرۆزبايی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
عەمار حەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمەى نیشتمانى لە هەولێرە و سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد. pic.twitter.com/wrjFgqEhl4
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 29, 2024
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه و هاوڕا بوون؛ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگيريى زياترى عێراق. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراقيان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات‌دا، به پێويست له قه‌ڵه‌م دا.
لەکاتێکدا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ چەکدارانی حەماس و حیزبوڵڵا لە غەززە و لوبنان لەلایەک و هێرشی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکدی لەلایەکی دیکەوە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، نێچیرڤان بارزانی و عەمار حەکیم داكۆكييان له‌وه كرده‌وه "پێويسته هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئارامى و سه‌قامگيرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و له لێكه‌وته‌كانى به‌دوور بێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ