کۆنسوڵی ئەڵمانیا بۆ رووداو: حکومەتی وڵاتەکەمان بەدواداچوون بۆ دیپۆرتکردنەوەی گەنجە ئێزدییەکە دەکات

29-08-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی گەنجێکی کوردی ئێزدی لە ئەڵمانیاوە بۆ کوردستان و دواتر گیانلەدەستدانی لە هەولێر، بە رووداوی گوت، "بەرپرسانی ئەڵمانیا بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەن."
 
جۆن سەعدی فارس سلۆ، گەنجێکی کوردی ئێزدیی لەدایکبووی کۆمەڵگەی شاریای قەزای سێمێلی سنووری پارێزگای دهۆک بوو. ئەو لە ساڵی 2010 کوردستانی جێهێشت و ساڵی 2012 گەیشتە ئەڵمانیا، بەڵام دوای 11 ساڵ مانەوەی لە شاری ئاشانفبۆرگی ئەڵمانیا، 8ی ئەم مانگە دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کرایەوە و دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ لەژێر پردێکی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی سێشەممە 29-08-2023 لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی گەنجە کوردەکە، کلاوس شترایتەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "هاوخەمیی قووڵی خۆم بۆ خێزانەکەی جۆن دەنێرم بۆ ئەو مەرگە تراژیدی و لەناکاوە."
 
کۆنسوڵی ئەڵمانیا ئەوەشی بە رووداو راگەیاند، "ئێمە ئێستا ناتوانین لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدەین، چونکە بەرپرسان لە ئەڵمانیا خەریکی بەدواداچوونن بۆی."
 
زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە ئەڵمانیا بە وردی بنکۆڵکاریی بۆ چیرۆکی کۆچی ئەو گەنجە، گەیشتن بە ئەڵمانیا و دواتر دیپۆرتکردنەوەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە.
 
خێزانی گەنجە کوردەکە بە پەیامنێری رووداویان گوتووە، کوڕەکەیان بێ ئاگاداری ئەوان دیپۆرتکراوەتەوە و تاوەکو ئەو کاتەش هەواڵی مردنەکەیان پێداون، وایانزانیوە هێشتا لە شاری ئاشانفبۆرگی ئەڵمانیا لە کامپەکەی خۆی نیشتەجێیە، بەڵام دوای ئەوەی سەردانی کامپی مانەوەی کوڕەکەیان لەو شارە کردووە، بەرپرسانی کامپەکە پێیان راگەیاندوون کە چەند رۆژێک بەر لەوە جۆن دیپۆرتکراوەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.