رووداو دیجیتاڵ
دوو هەفتەیە لە شنگال دەست بە تۆمارکردنی ناوی شەهید و بێسەروشوێنبووانی کوردی ئێزدی کراوە، بەڵام بەشێکی کەسوکاری ئەو شەهیدانە تووشی کێشە بوون و سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە مامەڵەی ئەو بابەتە، ناوی شەهیدەکانیان تۆمارنەکراوە.
ئەوانەی لە نووسینگەی شەهیدانی عێراق لە شنگال تۆمار کراون ژمارەیان 200 کەسە، بەڵام بەشێکی دیکەی کوردی ئێزدی تووشی کێشە هاتوون و هەندێکیان ناسنامەی شەهیدەکەیان نەماوە، جگە لەوەش چەندین کێشەی دیکە رووبەڕوویان بووەتەوە.
زوزان قاسم، کەسوکاری یەکێک لە قوربانییەکان دەڵێت: "ئێمە خەرجێکی زۆرمان کردووە بۆ ئەوەی قوربانییەکەمان وەک شەهید بناسێندرێت بەڵام تاوەکو ئێستا بێ ئەنجام بووە".
لە ساڵی 2014 لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و ئەو ناوچانەی کوردی ئێزدیی تێدا دەژین، 6 هەزار و 417 کوردی ئێزدی کەوتنە دەست داعش. زیاتر لە 2 هەزار کەسیان رزگارکران. تەرمی 1200 کەسیش لە 82 گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ