دانیشتووانی گوندێکی شنگال سێ ساڵە بە تەنکەر ئاوی خواردنەوە دەکڕن

29-06-2024
عەدلە بەکر
مام ئوسمان خەڵکی گوندەکەیە و چاوەڕێی ئاو دەکات
مام ئوسمان خەڵکی گوندەکەیە و چاوەڕێی ئاو دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی گوندی ئوسڤە لە سنووری شنگال سێ ساڵە کێشەی کەم ئاوییان هەیە و هەفتەی جارێک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە. دانیشتوویەکی گوندەکە دەڵێت، کێشەکە چارەسەر نەکرێت، ناچارن گوندەکە چۆڵ بکەن.
 
دانیشتووانی گوندەکە تەنکەرێک ئاو بە 50 هەزار دینار دەکڕن. مام ئوسمان، باخ و ئاژەڵی هەیە و دەڵێت، ئەو ئاوەی هەفتەی جارێک بۆیان بەردەدرێتەوە، نازانن بۆ خواردنەوە یان بۆ باخ و ئاژەڵەکانیان بەکاری بهێنن.
 
مام ئوسمان بە رووداوی گوت، "گوندەکەمان زۆر گەورە بوو، بەڵام خەڵکێکی زۆر بەهۆی بێ ئاوییەوە ماڵەکانیان بارکرد. هەندێک ماڵ بە هەزاران داری هەیە، بەڵام ئاویان نییە دارەکانیان ئاو بدەن، ئەگەر دۆخەکە ئاوابێت، ناچارین گوندەکەمان چۆڵ بکەین".
 
بەهۆی لەنێوچوونی پڕۆژەیەکی ئاو کە لەلایەن رێکخراوێکەوە بۆ خەڵکی گوندەکە دروستکرابوو، دانیشتووانی گوندەکە کێشەی بێ ئاوییان بۆ دروستبووە و سێ ساڵە بە تانکەر ئاو دەکڕن.
 
قایمقامی شنگال دەڵێت، بەردەوام لە هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە گوندەکانی سنووری شنگال. نایف سەیدۆ بە رووداوی گوت: "بەهۆی وشکەساڵییەوە زۆرینەی بیرەکان ئاویان کەمی کردووە. داوامان لە فەرمانگەی ئاوی سنوونێ کردووە داواکارییەکانیان بنێرن بۆ ئەوەی بیری دیکەیان بۆ لێبدرێت".
 
گوندی ئوسڤە سەر بە ناحیەی سنوونێیە و دەکەوێتە باکووری چیای شنگال. نزیکەی 100 خێزان لەو گوندە دەژین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەسپێک لە هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ڤێتێرنەری سنە بۆ هاونیشتمانییان: گۆشتی ئەسپ مەخۆن

بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری پارێزگای سنە لەبارەی خواردنی گۆشتی ئەسپ هۆشداری دەداتە خەڵکی پارێزگاکە و دەڵێت: "خواردنی گۆشتی ئەسپ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی هاوبەشی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ زیاد دەکات."