رووداو - هەولێر
لە لوبنان خولێکی راهێنان بۆ منداڵانی سووری کراوەتەوە، تێیدا فێردەکرێن چۆن لە زبڵ و خاشاک کەلوپەلی پێویست درووستبکەن، منداڵانیش بەشدارییان لەو خولەدا کردووە کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی وشیارییانە.
منداڵان فێردەکرێن لە زبڵ و خاشاک کەلوپەل و پێداویستی تایبەت درووستبکەن، کارتۆنی هێلکە و ئەو زبڵەی لەماڵان فڕێدەدرێت دەهێندرێتە ئەو شوێنە و بەکاردەهێندرێتەوە، ئامانجیش لێی فێرکردنی منداڵانی ئاوارەی سووریە کە لە خولێکدا لەلایەن رێکخراوێکی ناحکوومی بەناوی " کۆمەڵەی بیوند" کراوەتەوە.
ئامانجی پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری منداڵانی ئاوارەی سووریە، کە لەلایەن رێکخراوی یونیسێف پارەی بۆ تەرخانکراوە، یەکێک لە منداڵانی بەشداربووی خولەکە باس لە گرنگی خولەکە دەکات.
هاجەر زاهیر، منداڵێکی ئاوارەیە و دەڵیت " حەزدەکەم ئەو کەلوپەلانە کۆبکەمەوە کە فڕێدەدرێن، شتی جوانییان لێ درووستبکەم کە خەڵک بەلایانەوە سەرنجراکێشە، دەشتوانن بێن لە پیشانگاکە بیبینن".
ئەو جۆرە خولانە دوو کێشەی گەورەی لوبنان پێکەوە کۆدەکاتەوە، ئەوانیش ژمارەی زۆری ئاوارە و کێشە بەردەوامەکانی تایبەت بە کۆکردنەوەی زبڵ، لوبنان زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی سووری لەخۆگرتووە و کیسەی زبڵ و خاشاکیش لە شەقامەکانی لوبنان بەسەریەکدا کەوتووە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو گەورەترین کۆمپانیای ریسایکلینی زبڵ و خاشاک لەو وڵاتە داخرا.
بۆیە، ئەو منداڵانە کە تەمەنییان لەنێوان 8 بۆ 14 ساڵە هەوڵی کەمکردنەوەی ئەو زبڵانە دەدەن، کە لەشەقامەکاندا کەڵەکە بووە، لەگەڵ ئەوەی پڕۆژەکە سوودی بۆ تەندرووستی دەروونی منداڵانیش هەیە.
منداڵان چەندین جۆر پێداویستی لەو زبڵانە درووستدەکەن، لەوانەش، هەڵگری پێنووس، مۆم، هەڵواسەری ئاوێنە و چەندین کەلوپەلی دیکە، بڕیاریشە لە پێشانگایەکی تایبەتی خیوەتگاکە نمایشبکرێن.
ئەو خولە سوودی بۆ خێزانی منداڵەکانیش هەبووە بۆ ئەوەی ئەو زبڵانە فڕێنەدەن کە گونجاون بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە.