رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە کچێک لە چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵهات.
سەرچاوەیەک لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کچێک کە تازە هاتووە بۆ چاکسازیی ژنان و منداڵان لە بەشی راگیراوان هەڵات."
ئاماژەی بەئەوەشدا، ئێستا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی دەستیپێکردووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو كچە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دەستبەسەر کرابوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کچەکە تەمەنی 16 ساڵە و بە مادەی ژمارە حەوت لە یاسای بەرەنگاربووەنەوەی تووندوتیژیی خێزانی راگیراوە و لەلایەن خێزانەکەیەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.
دەقی ئەو مادەیەی لە یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2011 یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خێزان له توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق پێی دەستگیرکراوە دەڵێت: "هه‌ر كه‌سێك توندوتیژییه‌كی خێزانی ئه‌نجام بدات بۆ ماوه‌یه‌ك سزای به‌ندكردن ده‌یگرێته‌وه كه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت و له سێ ساڵیش زیاتر نه‌بێت و به پێبژاردن كه له یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت یان به‌یه‌كێك له‌و دووانە سزا دەدرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ