کەشناسێک: سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و بای مامناوەند هەڵدەکات. کەشناسێکیش دەڵێت: "بەهۆی خێرایی ئەو بایەی روو لە ناوچەکامان دەکات، پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی باران لە هەندێک ناوچە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ی تەممووزی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە لە خوارووی 40 پلە و لە هەندێ ناوچەی دیکەیش لە سەرووی 40 پلەی سیلیزییە. خێرایی با لە 10 بۆ 25 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا. ئاراستەی با، لە باکووری رۆژئاواوە هەڵدەکات."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بای مامناوەند هەڵدەکات؛ کە خێراییەکەی 20 تاوەکو 35 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا. پێشبینی دەکرێت، پلەی گەرما وەکو تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەندێک ناوچە لە خوار 40 پلە و هەندێک ناوچە لە سەرووی 40 پلەوە دەبن."
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەبارەی پلەی گەرمای سبەیەوە بە رووداوی گوت: "سبەی بەهۆی ئەو بایەی ئەمشەو لە حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان چالاک دەبێت، پێشبینی دەکرێت باران ببارێت. هاوکات بایەکی بەهێزیش لە پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و پشدەریش هەڵدەکات."
 
بە گوتەی ئەو کەشناسە، ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، بە تایبەت ئەوانەی لە بەشی رۆژهەڵاتن، بایەکی بەهێز تێیاندا چالاک دەبێت.خێرایی بایەکە دەگاتە 30 بۆ 60 کم لە کاژێرێکدا.
 
لە هەندێ ناوچەیش پێشبینی دەکرێت خێرایی بایەکە بگاتە 70 کم لە کاژێرێکدا "کە زیان بە دارودرەخت و کەلوپەل دەگەیێنێت. پێویستە ئامادەکاری لە ناوچە سنوورییەکاندا بۆ ئەم بایە بکرێت. بەڵام لە ناوچە دەشتاییەکاندا خێرایی باکە کەمترە بۆ نموونە پارێزگەی کەرکووک."
 
ئاراس جەبار روونیکردەوە: "بایەکە لە باکووری رۆژئاواوە هەڵدەکات و بەهۆی ئەم بایەوە کەشەکە سارد دەبێت. پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت 5 تاوەکو 6 پلە نزم ببێتەوە و خێرایی باکە ببێتە هۆی بارینی باران لە هەندێک ناوچەی شاخاوی وەک حاجی ئۆمەران."
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی، بەم شێوەیەی خوارەوەن:
 
هەولێر: °41
سلێمانی: °39 
دهۆک: °39 
کەرکوک: °43
هەڵەبجە: °42 
زاخۆ: °41 
سۆران: °38
حاجی ئۆمەران: °30
گەرمیان: °45
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ژمارەیەک زەویی بەتاڵ لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

حکومەت زەوی دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری مادەی 140

زەوییەکە بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەیە کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستانن بەڵام هەڵگری کارتی زانیاریی ناوچەکانی مادەی 140ـی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.