ژنێک پێنج سکاڵا لەسەر هاوژینەکەی تۆمار دەکات؛ 'ناپاکی و هەڕەشەی کوشتنی لێکردم'

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ڤەژین موراد
نازەنین وەیسی تەمەنی 42 ساڵە و نزیکەی ساڵێکە  لەگەڵ سێ کوڕەکەی بە تەنیا دەژین.
نازەنین وەیسی تەمەنی 42 ساڵە و نزیکەی ساڵێکە لەگەڵ سێ کوڕەکەی بە تەنیا دەژین.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ژنێک دەڵێت، هاوژینەکەی لە شوێنی کارەکەی ژنێکی دیکەی ناسیوە و پەیوەندیی سۆزدارییان هەبووە. کاتێک بەو پەیوەندییەی زانیوە، داوای لە ژنەکە کردووە واز لە مێردەکەی بهێنێت. 
 
نازەنین وەیسی تەمەنی 42 ساڵە و نزیکەی ساڵێکە  لەگەڵ سێ کوڕەکەی بە تەنیا دەژین. 
 
لە 20 ساڵی ژیانی خێزاندارییان، خۆی و هاوژینەکەی کێشەی زۆریان هەبووە، بەڵام هیچ کات هێندەی ئەم جارە درزی نەخستووەتە نێوانیان. 
 
نازەنین وەیسی دەڵێت: "لەگەڵم بەشەڕهات. منی دەرکردە دەرەوە و گوتی جامی ئۆتۆمبێلەکەم لێ بشکێنە، خەڵکی لە خۆت کۆبکەرەوە بۆ ئەوەی بە شێت لە قەڵەمم بدات. من نەم کرد و گەڕامەوە. هەڕەشەی کوشتنی کرد و دەمانچەی لەسەرم دانا. گوتی بە تەنیا ناتکوژم، سێ لە براکانیشت دەکوژم کە سێ ماڵم لەکۆل کردەوە با ئەوکات دادوەر هەر بەندم بکات." 
 
کوڕە گەورەکەیان پۆلی دوازدەیە و دەڵێت، باوکی ئازاری ئەویشی داوە، تەنانەت هەندێکجار "بە زۆر" نووسراوی پێ واژۆ کردووە: " ئەوکاتەی باوکم دەچووە ماڵی ئەو ژنە، هەڕەشەی لێدەکردم دەیگوت نابێت بە هیچ شێوەیەک دایکت بەمانە بزانێت، یان لەوێ خواردنی دەخوارد دەیگوت بە دایکت مەڵی لەوی خواردنم خواردووە و باسی ئەمانە مەکە ئەگەرنا هەرچی خراپە بەسەرت دێنم و گوێ و لووتت دەبڕم و خۆت بەرپرسیار دەبیت. لە ژێرەوەش واژۆی خۆم کردووە."
 
بە گوتەی دایکی منداڵەکان، هاوژینەکەی لە هەوڵدایە وا پیشانی بدات کێشەی دەروونیی هەیە. 
 
مێردەکە پاش ئەوەی تۆمەتبار دەکرێت ناپاکیی هاوسەرگیری کردبێت، خانووەکەیان دەفرۆشێت و دوای دوو مانگ ژیانی هاوژینی لەگەڵ کچێکی دیکە پێکدەهێنێت، ئەم کچە ئەو کەسە نییە کە گوایە لەکاتی هاوسەرگیری پەیوەندی لەگەڵ هەبووە.
 
مێردەکە تەمەنی 43 ساڵە و پۆلیسە، کێشەکەیان ئێستا لە دادگەیە و پارێزەرەکەی تەواوی تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە؛ بە گوتەی ئەو، ژنەکە دەیەوێت دەست بەسەر خانووەکەدا بگرێت.
 
ئەحمەد محەممەد پارێزەری سکاڵالێکراوەکەیە و دەڵێت: "خێزانی دووەمی پێکهێناوە بە شێوەیەکی فەرمی، لە دادگە گرێبەستی مارەبڕینی ئەنجامداوە، دواتر خێزانەکەی لێی هەڵدەگڕێتەوە و گوشارێکی زۆری دەخاتە سەر تەنیا بۆ ئەوەی ئەو خانووەی کە بریکاردارم لەگەڵ خێزانی یەکەمی تێیدا دەژی، بەناوی خێزانی یەکەم تۆماری بکات. دواتر سیناریۆیەک دادەڕێژن کەوا بریکاردارم لێیدابێت و هێرشی کردبێتەسەر و ئازاری دابێت. هەمووی دوورە لەراستی. دەڵێت بە دەمانچە هێرشی کردوومەتەسەر، ئەسڵی دەمانچەکەش بوونی نییە چونکە بریکاردارم هەرچەندە خۆی کارمەندی پۆلیسە و کارمەندی وەزارەتی ناوخۆیە، لەسەر پێناسی چەکی نەبووە و هیچ چەکێک لە ئەستۆی بریکاردارم نەبووە." 
 
دۆسیەی ئەو دوو هاوژینە نزیکەی ساڵێکە لە دادگەیە و تا ئێستا دادوەر بڕیاری کۆتایی نەداوە. ژن و منداڵەکان لەو خانووەدا دەژین کە فرۆشراوە و خاوەنە نوێیەکەی داوا دەکات چۆڵی بکەن.
 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارتی بایۆمەتریی دەنگدان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زیاتر لە 306 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان وەرنەگیراونەتەوە

زیاتر لە 306 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان ماون و دابەشنەکراون، کۆمیسیۆنیش دەڵێت دابەشکردنی ئەو کاراتانەی ماون بەردەوام دەبێت، بەپێی کۆمیسیۆن زۆرترین کارتی بایۆمەتری لە پارێزگای دهۆک دابەشکراوە، زۆرترین کارتیش لە ئۆفیسەکانی هەولێر ماون.