سەرۆکی ئەنجوومەنی راژە: لە بەرنامەماندا نییە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەینەوە

28-07-2022
ئەحمەد عەبدوڵڵا
سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی هەرێمی کوردستان
سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران رایگەیاند، "ئێستا لە بەرنامەماندا نییە کە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەینەوە". 
 
سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی هەرێمی کوردستان لە بوولتەنی کاژێر 12:00 کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات رایگەیاند، ئێستا لە پلانیاندا نییە کە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەنەوە، بەڵام لە ئەگەری داواکاریی حکومەت ئەوەش لەسەر ئاستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ناچارن پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەنەوە.
 
ئەنجوومەنی راژەی فەرمانبەران کارا دەکرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دووبارە فەرمانبەران بەسەر وەزارەت و دامەزراوەکان بەپێی پێویستییان دابەشدەکرێنەوە. سیراج بارزانی لەو بارەوە دەڵێت، دەکرێت فەرمانبەرێک بەپێی پێویستی لە وەزارەتێکەوە بۆ وەزارەتێکی دیکە بگوازرێتەوە. ئەگەر فەرمانبەرەکەش رازی نەبوو دەتوانێت سکاڵا بکات.
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو رێکخستنەوەیەی بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا جێبەجێبکرێت دەڵێت ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتەکان دەوام دەکەن و هەستدەکرێت لەو شوێنە زیادن، ئەوا ناچاردەکرێن بە گواستنەوە  بەگوێرەی پسپۆرییەکەی لە وەزارەتێکی دیکە کە پیویستیان پێیەتی.
 
سیراج بارزانی دەشڵێت شێوازی گواستنەوە و رێکخستنەوەی فەرمانبەران بە ئاسایی ناکرێت بۆیە لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری سەرقاڵی دروستکردنی داتابەیسێکن بۆ بە دیجیتاڵکردنی دۆسیەی کەسی فەرمانبەران، ئەو کات بەگوێرەی پسپۆری فەرمانبەران کاری گواستنەوەیان لە وەزارەت بۆ وەزارەتێکی دیکە یاخود لە بەڕێوەبەرایەتیێک بۆ بەڕێوەبەرایەتیێکی دیکە دەکرێت.
 
هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 255 هەزار مووچەخۆری هەیە، کە بە گوتەی سیراج بارزانی رێژەی 80٪ی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مووچەخۆرانە تەرخاندەکرێت، کاری لە پێشینەی ئەنجوومەنەکەش رێکخستنەوەی نێوخۆیی ژێرخانی ئابووری حکومەت دەبێت.
 
هەفتەی رابردوو قوباد تاڵە‌بانی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی پەسندکردنی هەیکەلی ئەنجوومەنی راژەی کرد و بڕیاریدار کە دەست بە پڕکردنەوەی پەیکەری ئەنجوومەنەکە بکرێت.
 
نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو ئەنجوومەنە، پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەتە لە ‌پرسی رێکخستنەوەی میلاکات و درێژەپێدانی ریفۆرمی ئیداری و رێکخستنی پلەبەندیی راژەی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بەپێی پێویستی و پسپۆرییان و دیاریکردنی پلە و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لەناو دامەزراوەکانی حکومەت پشت بەست بە میلاكاتی ئە‌لكترۆنی کە بڕیارە دروستبکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆک. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

نەتەوە یەکگرتووەکان: 85٪ـی پەنابەر و ئاوارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەژین

ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) لە راپۆرتی مانگی کانوونی یەکەمی 2024ـدا دەڵێت، 286 هەزار و 171 پەنابەر یان ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژین. هەروەها، جیا لەوان 85 هەزار و 142 خێزانی پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە؛ ئەمەش 85٪ـی هەموو پەنابەرانی عێراق پێکدەهێنێت.