رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی سۆران بە رووداوی گوت، لە رووباری چۆمان لە نێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و چۆماندا مێرمنداڵێک خنکا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، مێرمنداڵەکە خەڵکی باشووری عێراقە و بۆ گەشتکردن لە جەژندا لەگەڵ خێزانەکەی چووەتە ئەو سنوورە.
کوڕێکی 12 ساڵان چووەتە نێو رووبارەکە بۆ مەلەکردن، وەک بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، باوکیشی ویستوویەتی رزگاری بکات، بەڵام کوڕەکە خنکاوە و باوکەکە رزگاریی بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ