رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە رووداوی راگەیاند، خوێندکارێکی زانکۆی سۆران تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کردووە و برینداری کردووە و پاسەوانێکی کۆلێژەکەشی بریندار کردووە. راگری کۆلێژەکە گەیێنراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا نەشتەرگەریی بۆ دەکرێت.
رۆژی سێشەممە، 28-6-2022، د کامەران یونس محەممەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر، لەبارەی رووداوی تەقەکردن لە بەردەم کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەیانی ئەمڕۆ خوێندکارێکی زانکۆی سۆران تەقەی لە د.کاوان ئیسماعیل گەردی، راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کردووە و گوللەی بەرکەوتووە و پاسەوانێکی کۆلێژەکەشی بریندار کردووە، هەردوو بریندارەکە گەیێنراونەتە نەخۆشخانە و د. کاوان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و دۆخی دیار نییە چۆنە."
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین گوتی: "کێشەکە بەهۆی گواستنەوە بووە و ئەو خوێندکارە چەند جارێک داوای گواستنەوەی کردووە".
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سیداد لەشکری پەیامنێری رووداو کەوتووە، دوو گوللە بەر راگری کۆلێژی یاسا کەوتووە، "گولـەیەک بەر سەری و گوللەیەکیش بەر سنگی کەوتووە."
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی لە پرسگە گوللەی بەرکەوتووە، پاسەوان بووە و یەک گوللە بەر سنگی کەوتووە، تۆمەتبارەکەش دوای هێرشەکە هەڵاتووە، ئێستا پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت.
د.کاوان ئیسماعیل ئیبراهیم گەردی:
- 1-7-1973 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
- لە ساڵی 1994-1995 کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدینی تەواوکردووە.
- ساڵی 2003 بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سەلاحەدین و لە یاسای تایبەت بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 2009 دکتۆرای لە یاسای تایبەت لە زانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە.
- چەندین پۆستی وەرگرتووە و لە 7-2-2017ـەوە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدینە.
- 1-7-1973 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
- لە ساڵی 1994-1995 کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدینی تەواوکردووە.
- ساڵی 2003 بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سەلاحەدین و لە یاسای تایبەت بەدەستهێناوە.
- لە ساڵی 2009 دکتۆرای لە یاسای تایبەت لە زانکۆی سەلاحەدین بەدەستهێناوە.
- چەندین پۆستی وەرگرتووە و لە 7-2-2017ـەوە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدینە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ