نێچیرڤان بارزانی: بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نادەستووری و نایاساییە

28-04-2020
فەلاح نەجم
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند، ناكرێت مووچه‌ و شايسته‌ داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌ پرسێكى سياسى و بڕینی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لەلایەن به‌غداوە به‌ كارێكى ناده‌ستوورى و ناياسايى له‌ قه‌ڵه‌م دا.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 28ی نیسانی 2020 لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد، داواى له‌ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، رۆڵى خۆى بگێڕێت.
 
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە له‌سه‌ر بنه‌ماى دابينكردن و پاراستنى مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى، هه‌رێمى كوردستان پشتگيرى له‌ مسته‌فا كازمى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراق ده‌كات‌ و هيواى خواست بتوانێت له‌ واده‌ى دياريكراوى خۆيدا حكومه‌ته‌كه‌ى پێكبهێنێت.
 
د. ئه‌دهه‌م ئيسماعيل، نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى (WHO) له‌ عێراق ئاماده‌ى کۆبوونەوەکە بوو، چۆنێتيى مامه‌ڵه‌ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ى له‌لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌رز نرخاند و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق سوپاس و ده‌ستخۆشییان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كرد، هاوکات نێچيرڤان بارزانييش سوپاسى رێكخراوه‌كه‌ى كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
 

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و تەندروستیی جیهانی لە عێراق

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە