لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی چایچییەک کوژرا و کەسێکی دیکە بە گوللە بریندار کرا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی ئەمشەو کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بە گوللە بریندار بوو، ئاسایشی سلێمانی دەڵێ بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تۆمەتباری رووداوەکە، هێزەکانی کۆماندۆ کارمەندێکیان رادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد.
 
نزار جەزا، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی گوتی "ئەمشەو (شەممە، 27-7-2024) لە ئەنجامی شەڕێکدا لە سلێمانی هاونیشتمانییەک بەناوی ئاری کە تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە و پیشەی چایچییە، کوژرا، هەروەها کەسێکی دیکە بریندارە و گوللـە بە قاچی کەوتووە."
 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "پاش ئەوەی ئەمشەو کاژێر 09:30ـی لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دوو هاوڵاتی دروست دەبێت، کە بەداخەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک، راستەوخۆ هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیردەکەن."
 
لە روونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هەروەها هاتووە، "لەپێناو سەروەربوونی یاسا، کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ بەتۆمەتی هاوکاریکردنی بکوژەکە، لەلایەن کۆماندۆی کوردستان رادەستی هێزەکانی ئاسایش کرا. ئێستاش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە."
 
رووداوەکە لە گەڕەکی راپەڕین روویداوە، لە شوێنێک کە پێی دەگوترێت شوێنی لەفەفرۆشەکان.
 
 
تەرمی چایچییەکە گەیەنراوەتە داد پزیشکیی سلێمانی، ئەو گوللـەیەک بە سەری کەوتووە و هەر لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، هاونیشتمانییەکەی دیکەش بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شار.
 
پەیامنێرەکەی رووداو قسەی لەگەڵ نەخۆشخانەکە کردووە و گوتوویانە "دۆخی بریندارەکە باشە و تەنیا گوللـەیەک بە قاچی کەوتووە."
 
لەبەردەم دادپزیشکی سلێمانی ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانی لە ناسیاو و کەسوکاری ئاری کۆبوونەتەوە. یەکێک لەوان شاهێدحاڵێکە کە لە نزیک چایچییەکە کاردەکات، ئەو لە ساتی رووداوەکەدا لەو شوێنە بووە و بە رووداوی گوت، "خەریکی کار و کەسابەت بووین، کاتێک کەسەکە هات و دەستی بە جوێندان کرد، ئێمە بەرگریمان لە خۆمان کرد، کە دووریبخەینەوە، بەڵام قسەی نەدەبیست و دەستی کرد بە تەقەکردن." 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مانگا دەستبەسەرکراوەکان، وێنە: سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە

شارەوانیی هەڵەبجە دەستیگرت بەسەر 100 سەر مانگا دا

سەلام بیلال داوای لە خاوەنی ئەو ئاژەڵانە کرد، ئەمشەو خۆیان سەردانی شارەوانی بکەن و ئالیک و ئاو بدەنە ئاژەڵەکانیان.