لە هەولێر ماڵە خەزوورێک 7 کاژێر زاواکەیان ئەشکەنجە دەدەن: "دەستدرێژییان کردووەتە سەری"

27-05-2023
بەهرۆز فەرەیدوون
.
.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هاووڵاتییەک بە ناوی حەسەن، نزیکەی مانگێک پێش ئێستا داوای جیابوونەوە لە هاوژینەکەی دەکات و داوای یاسایی تۆمار دەکات، شەوی رابردوو، دوو برای هاوژینەکەی دەیبەنە باخێک و نزیکەی 7 کاژێر لێی دەدەن و پێیدەڵێن، "نابێت لە هاوژینەکەت جیابیتەوە، ئەگینا دەتکوژین."
 
حەسەن دەڵێت، "کوڕە گەورەکەیان نیازی ئەوەی هەبوو دەستدرێژی [سێکسی] بکاتە سەرم، بەڵام دوایێ براکەی و باوکی گوتیان شتی وا ناکەین." 
 
هۆکاری جیابوونەوە لە هاوژینەکەی، وەک حەسەن دەڵێت، چوار گەنجن کە دەستیان بەسەر ژنەکەیدا گرتووە و کاری لەشفرۆشیی پێدەکەن، بۆ ئەمە حەسەن داوای یاسایی تۆمارکردووە، بەڵام ماڵە خەزوورانی دەڵێن، "نابێ لە کچەکەمان جیابیتەوە". بۆ ئەمەشیان حەسەن چەندین گرتەڤیدیۆی هاوژینەکەی داوەتە پیاوانی پۆلیس و دادگە.
 
دایکی حەسەن، باس لە گرفتاریی خۆی دەکات بەدەست ماڵە خەزوورانی کوڕەکەیەوە، دەڵێت، "خەو و خواردنمان بەدەستیانەوە نەماوە و دەیانەوێت کوڕەکەم بکوژن." دەشڵێت کوڕەکەیان لە ترسی کوڕە خەزوورانی ناتوانێت ئیشەکەشی بکات. 
 
باوکی حەسەنیش دەڵێت، "رێکارەکان زۆر خاو بەڕێوەدەچن و ئێمە تەنیا ویستوومانە کێشەی کوڕەکەم یاسا چارەسەری بکات نەک بە سوڵح و دانیشتنی عەشایەریی."
 
بەهرۆز فەرەیدوون، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو پەیوەندیی بە خەزووری حەسەنەوە کرد و داوای کرد لە نزیکەوە قسەی لەگەڵدا بکات. خەزووری گوتی، "حەزم لێیە دوایێ پەیوەندیتان پێوەبکەم". بەڵام پاش 24 کاژێر چاوەڕوانیی هەر ئامادە نەبوو قسەی بۆ بکات.
 
پارێزەری دۆسیەکەی حەسەن دەڵێت، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هاوژینەکەی حەسەن و یەکێک لەو کوڕانە دەرچووە کە پێکەوە لەگرتە ڤیدیۆییەکان دەردەکەون، هاوکات پشتراستی دەکاتەوە کە حەسەن شەوی رفاندنەکەی لێیدراوە و دەستدرێژی کراوەتەسەری. بۆ ئەمەش دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو ژنبرای و خەزووری حەسەن دەرکردووە.
 
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان، هاوژینەکەی حەسەن ڤیدیۆ و وێنەی وروژێنەری لەگەڵ چەند گەنجێکدا هەیە. دەیەوێت هەم حەسەنی هەبێت، هەم ئەو گەنجانەش، بەڵام لە سەرەتای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە یەکێک لەگەنجەکان هاوژینەکەی حەسەنی بەچەند گەنجێکی دیکەی ناساندووە.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".