هاوسەرۆکانی یەکێتی و وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆ لەبارەی کاری هاوبەش دەکەن

28-04-2021
رۆبێرت ئێدواردز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێشوازییان لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد، لە کۆبوونەوەیاندا گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنە لەسەر پێویستی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان، ھاوئاھەنگی، کاری ھاوبەش و بەھێزکردنی ھاریکاریی ئابووری و بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران کراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 27-04-2021 محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی کرد، لە دیدارەکەدا هەریەک لە رەفعەت عەبدوڵڵا و دەرباز کۆسرەت رەسوول کارگێڕان و سۆران جەمال تاھیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادە بوون.
 
بەپێی راگەیێندراوی بافڵ تاڵەبانی کە لە پەڕەی فەرمیی فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، هاوسەرۆکانی یەکێتی جەختیان لە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە و ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستانیان بە فاکتەرێکی گرنگ زانیوە بۆ پاراستن و ئارامی دەوڵەتانی دراوسێ.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە پێشوازیی لێکرا.
 
لە ساڵانی رابردوودا چەندجارێک محەممەد جەواد زەریف وەک وەزیری دەرەوەی ئێران هاتووەتە هەرێمی کوردستان و جەختی لە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووەتەوە؛ دوایین سەردانی لە تەمموزی 2020دا بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.