Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گرافیکی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ سێزدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی

گرافیکی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ سێزدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی

کوردستان31-05-2026

رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور: رووداو پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی میدیایی پێشەنگ چەسپاندووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات
کوردستان31-05-2026

پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا پیرۆزباییەکی "گەرم" لە یەکێتی دەکات


رووداو دیجیتاڵ

بەبۆنەی 13ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو، رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور - رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ستافی تۆڕەکە دەکات و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازێت.

دکتۆر قەیس رەزوانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی رێکخراوی نووسەرانی بێ سنوور، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایدەگەیێنێت، رووداو لە ماوەی 13 ساڵی کارکردنیدا توانیویەتی پێگەی خۆی وەک یەکێک لە دیارترین دامەزراوە میدیاییەکان لە عێراق و ناوچەکەدا بچەسپێنێت. ئەو جەختی کردەوە کە ئەمە لە رێگەی پابەندبوونی بە پێوەرە پیشەییەکان و پەرۆشی بۆ پێشکەشکردنی ناوەڕۆکێکی میدیایی هاوسەنگ بەدەست هاتووە.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "رووداو رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چەسپاندنی کلتووری گفتوگۆ و گواستنەوەی زانیاری بە شێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسارانە." دکتۆر قەیس ئاماژەی بەوەش کردووە کە هاوتەریببوونی بەردەوامی ئەم دامەزراوەیە لەگەڵ گۆڕانکارییە تەکنیکییەکاندا، بووەتە هۆی بەهێزکردنی متمانەی جەماوەرەکەی و فراوانکردنی ئامادەیی و کاریگەرییەکەی لەسەر ئاستی ناوچەکە، بە جۆرێک کە چیدیکە ناکرێت رۆڵی لە گۆڕەپانی میدیاییدا نادیدە بگرێت.

تۆڕی میدیایی رووداو لە 29ی ئایاری 2013دا وەک تۆڕێکی میدیایی بە تەلەڤزیۆن، رادیۆ و پۆرتاڵ دەستی بە پەخش کرد و لە ماوەیەکی کورتدا توانی ببێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی و جێی متمانەی هەواڵ لەسەر ئاستی کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و، گەیشتووەتە لووتکەی دامەزراوە میدیاییەکانی ناوچەکە.