لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکرێت

27-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سبەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، ئەگەر سبەی مانگ بینرا، شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
 
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆ دیاریکردنی مانگی رەمەزان، سبەی لیژنەی باڵا لە هەولێرەوە و لیژنە لاوەکییەکانیش لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان چادێریی بینینی مانگ دەکەن".
 
سبەی 29ـی مانگی شەعبانە. چاودێریی بینینی مانگ کاژێر 05:00ـی ئێوارە دەبێت تاوەکو دوای بانگی شێوان. گوتەبێژی وەزارە ئەوقاف دەڵێ: "سبەی مانگ بینرا شەممە دەبێتە رەمەزان، ئەگەر نەبینرا رۆژی دواتر [یەکشەممە] یەکەم رۆژی ئەو مانگە پیرۆزە دەبێت".
 
ساڵی رابردوو 11-3-2024، لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلام یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە