یەكگرتوو: بەشداری كابینەی داهاتوو ناكەین و ئۆپۆزیسیۆن دەمێنینەوە

دوێنێ کاژێر 05:41
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند بڕیاریان دا بەشداری لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نەکەن و بە ئۆپۆزیسیۆن دەمێننەوە.
 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 26-10-2024) بەسەرپەرشتیی سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لە شاری هەولێر كۆبووەوەی ئاسایی خۆی کرد.
 
لە تەوەرێكی کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا، بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو، "گفتوگۆ لەسەر ئەو كەموكورتی و خروقاتانە کرا کە لە پرۆسەكەدا روویانداوە؛ دەزگای هەڵبژاردن راسپێردرا بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی دیکە بەدواداچوونیان بۆ بكات و كاری پێویست لەم بارەیەوە ئەنجام بدات."
 
ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لە راگەیێندراوەکەیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی؛ "لە كۆبوونەوەكەدا بە كۆی دەنگ، بڕیاردرا یەكگرتوو بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم (ـی کوردستان) نەکات و، درێژەپێدەری رەوتی ئۆپۆزیسیۆنی خۆی بێت لە پەرلەمانی كوردستان."
 
لە رۆژانی 18 و 20ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوون.
 
رۆژی دووشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، کۆمیسیۆن ئامارە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارانە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، کە دوو ملیۆن 87 هەزار و 972 کەسیان دەنگییان داوە، واتا رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان 72٪ بووە.
 
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، 95 کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە دابەش دەبن: پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی، جووڵانەوەی نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 7 کورسی، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سێ کورسی، رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی چوار کورسی، بزووتنەوەی گۆڕان یەک کورسی و بەرەی گەل دوو کورسی بەدەستدەهێنن، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان یەک کورسی.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێگەی دێرەلووک-ئامێدی

بۆمبەکەی سنووری ئامێدی تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە

بەهۆی هەبوونی تی ئێن تی لەسەر رێگەی دێرەلووک-ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک، بۆ زیاتر لە کاژێرێک رێگەکە داخرا. بەرپرسێک دەڵێت، "مادەکە تەقێندرایەوە و رێگە کرایەوە".