کرێنشینان لە یاسای بەکرێدانی خانووبەرە ناڕازین

27-09-2018
سیامەند کەریم
مەولوود دانیشتوویەکی هەولێرە و زیاتر لە 25 ساڵە کاردەکات، بەڵام هێشتا کرێنشینە
مەولوود دانیشتوویەکی هەولێرە و زیاتر لە 25 ساڵە کاردەکات، بەڵام هێشتا کرێنشینە
نیشانەکردن کرێنشین
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەرباری دووجار هەموارکردنەوەی یاسای بەکرێدانی خانووبەرە لە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام هێشتا کرێنشینان ناڕازین لە یاساکە و داوا لە بەربژێرانی خوولی داهاتووی پەرلەمان دەکەن، لەگەڵ چوونیان بۆ پەرلەمان، جارێکی دیکە یاساکە هەموار بکەنەوە.

مەولوود دانیشتوویەکی هەولێرە و زیاتر لە 25 ساڵە کاردەکات، بەڵام هێشتا کرێنشینە. مەولوود زیاتر لە نیوەی مووچەکەی بۆ خاوەن ئەو خانووەیە کەتێیدا نیشتەجێیە. دوای هەموارکردنەوەی یاسای بەکرێدانی خانووبەرە لە پەرلەمانی کوردستان، ئەم کرێنشینە بەنیازی ئەوە بوو بەشێک لە مووچەکەی پاشەکەوت بکات، بەڵام پابەندنەبوونی خاوەن موڵک، ریسەکەی لێ کردەوە خووری.

لە هەرێمی کوردستان نرخی کرێی خانووبەرە لە شارێک بۆ شارێک و گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە. کرێی خانوویەکی 100 مەتری لە هەولێر لەنێوان 300 بۆ 350 هەزار دینارە، لە سلێمانی بە 250 هەزار دینارە، لە دهۆکیش لە 200 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات. زۆری ژمارەی ئاوارە و عەرەبەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، وایکردووە خاوەن موڵکەکان نرخی کرێ کەمنەکەنەوە.

لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان یاسای بەکرێدانی خانووبەرە دووجار هەموارکرایەوە، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ ئەگەر یاساکە لەوە زیاتر باش بکرێت، خراپ دەبێت

بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی کرێنشینان، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 90 هەزار کرێنشین هەن، زیاتر لە دوو ساڵە کرێنشینان چاوەڕوانی ئەوەن حکومەت زەوییان پێبدات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە