بەیتوڵڵا عەباسپور، پاڵەوانی لەشجوانی کوردستان کۆچی دووایکرد

27-08-2015
ئومێد بەرین
رووداو
رووداو
نیشانەکردن بەیتوڵڵا عەباسپور
A+ A-


بەیتوڵڵا عەباسپور پاڵەوانی یاری لەشجووانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دوای خۆڕاگرییەکی زۆر لە بەرامبەر نەخۆشی، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، لە نەخۆشخانەیەکی تارانی پایتەختی ئێران کۆچی دووایکرد. بەیتوڵڵا عەباسپور لەدایکبووی شاری بیجاری رۆژهەڵاتی کوردستان بوو  و توانیبووی دەیان میدالیایی یاری لەشجووانی لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا و جیهان بەدەست بهێنێت.


بەیتوڵڵا عەباسپور، ناسراو بە بەیتۆ ، پیاوە پۆڵایینەکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی سێشەممە بۆسەر رۆژی چووارشەممە، دووای خۆراگرییەکی زۆر لە بەرامبەر نەخۆشییەکی دەگمەندا ، لە نەخۆشخانەی ئاتییەی تارانی پایتەختی ئێران کۆچی دووایکرد .
بەیتۆ لەدایکبووی ساڵی 1980ی زایینی لە شاری بیجاری پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بەیتوڵڵا یاریزانی لەشجووانی بووو  هەموو پلەکانی سەرکەوتنی بڕیبوو، لە ئەڵبۆمی شانازییەکانیدا چەندین میداڵیایی پاڵەوانییەتی ئاسیا و جیهانی تۆمار کراون، بەیتوڵلا لە ساڵی 2013وە بەشداری لە یارییەکانی مسترئولەمپیادا کرد ، بەرزترین و پرۆفشناڵترین ئاستی وەرزشی پاڵەوانی لەشجووانی لە جیهاندا .
بەڵام لە ناکاو نەخۆشییەکی دەگمەن ، کۆتایی بە ئەڵبۆمی شانازییەکانی بەیتوڵڵا عەباسپور هێنا، نەخۆشییەک بەناوی واسکولیت، کە لە هەر 15 میلیۆن کەس تەنیا کەسێک تووشی دەبێت ، بەخێرای ماسولکاکەنانی بەیتۆ تووانەوە، بەشێوەیەک کە لە ماوەی سێ مانگدا 50 کیلۆ کەشی دابەزی.
دووای بڵاو بوونەوەی هەواڵی نەخۆشییەکەی، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەو دەنگۆیە بڵاوببووە کە گۆیا بەیتۆ بەهۆکاری خوواردنی هۆڕمۆن و دەرمان نەخۆش کەوتووە، خۆی لەوبووارەوە رایگەیاند :
"نەخۆشییەکی کوشەندم هەیە، منی زۆر لاواز کردووە، کەشم زۆر دابەزیوە، بەڵام هیوام لەدەستنەداوە، تا ماوەیەکی دیکە دەگەرێمەوە گۆڕەپانی پاڵەوانی وەرزش، زۆر دەنگۆش لەبارەوەی منەوە هەیە، یاریزانێکی لەشجووانی ئەگەر سەری بشکێ دەڵێن هۆڕمۆنی خوواردووە، بەلام وانییە ، دکتۆرەکانیش ئەوە پشتراست دەکەنەوە، ئەوە تاقیکردنەوەیەکە لەلایەن خوداوە بۆم هاتووە و من خەریکم ململانێی لەگەڵ دەکەم" .
کاتێ هەواڵی پشتگوێ خرانی بەیتۆ لەلایەن حکومەت و بەرپرسانی وەزارەتی وەرزشی ئێرانەوە بڵاوبووە، دێنیس جیمز پالەوانی ناسراوی ئەمریکی هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ بەیتۆ وەرێخست و ٣٥ هەزار دۆڵاری یارمەتی بۆ کۆکردەوە .
خۆی لەو بووارەوە دەڵێت " من کوری فەقیرم، وافێر بووم کە دەست بۆلای کەس درێژ نەکەم ، بۆیە گلەییش لەکەس ناکەم " .
سەرەرای ئەوەی حکومەتی ئێران رایگەیاندبوو کە هەموو تێچووی پرۆسەی دەرمانی بەیتووڵلا عەباسپور دەگرێتە ئەستۆ ،بەڵام بەیتۆ رۆژهەكانی ئاخری ژیانی بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندبوو کە وەبن باری قەرز کەتووە و تەنیا ئاواتی ئەوە چا ببێتەوە و قەرزی هاورێیەکانی بداتەوە ، ئاواتێک کە لەگەڵ خۆی بردیە سەفەری هەتاهەتایی  .

  شانازییەکانی : 
پلەی یەکەمی یارییە جیهانییەکانی هیندوستان 2003
پلەی سێهەمی یارییە جیهانییەکانی چین 2005
پلەی یەکەمی یارییەکانی کشوەری ئاسیا 2007
پلەی یەکەمی یارییەکانی کشوەری ئاسیا 2008
پلەی یەکەمی یارییەکانی کشوەری ئاسیا 2010
پلەی سێهەمی یارییەکانی مستر ئەوروپا - ئیسپانیا 2012
پلەی یەکەمی یارییەکانی نۆردیک - فینلاند 2013
پلەی پێنجەمی مستر ئولەمپیا 2013
پلەی سێهەمی یارییە پرۆفشناڵەکان - نیویۆرک 2013
پلەی سێهەمی یارییە پرۆفشناڵەکان - سێئول 2014
 
لەدایکبووی : 1980 
شوێنی لەدایکبوون : بیجار - رۆژهەڵاتی کوردستان
کۆچی دووایی : تاران - 2015


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە