بەفربارین خوێندنی لە 8 پارێزگای باکووری کوردستان راگرت

25-11-2024
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی زۆریی بەفربارین و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ، رۆژێک پشوو لە سەرجەم خوێندنگەکانی پێنج پارێزگای باکووری کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی تورکیا راگەیێندرا.
 
ئەوەی پەیوەندی بە باکووری کوردستانەوە هەیە، لە هەموو قوتابخانەکانی پارێزگاکانی؛ ئەرزینگان، سێواز، مەرەش، مەڵەتی و دێرسم پشووە.
 
هاوکات لە چەند شارۆچکەیەکی پارێزگاکانی چەولیگ، خارپێت و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و بەشێک لە پارێزگا و شارۆچکەکانی تورکیاش، رۆژێک کرایە پشوو.
 

دیمەنی بەفر لە مەلەتی

 
ئەوە لە کاتێکدایە؛ ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئامەد، جۆلەمێرگ، بەدلیس، وان، مووش، ئاگری، ئیدر، قەرس، ئەردەخان، چەولیگ، خارپێت، دێرسم، ئەرزینگان، مەڵەتی، سەمسوور، مەڕەش و سێوازی باکووری کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی تورکیا بەفر دەبارێت.
 
ئەمڕۆ، پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی بەشێک لەو پارێزگایانە لە ژێر پلەی سفری سیلیزیدا دەبێت.
 
سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) هۆشداری داوە کە هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن بۆ ئەوەی لە کاتی دروستبوونی لافاو و هەورەبرووسکە، زیانیان بەرنەکەوێت.

 

دیمەنی بەفر لەمووش

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک.

فڕۆکەخانەی کەرکووک بۆ دانانی ئامێری پشکنینی زێڕ چاوەڕێی بەغدایە

هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە، (28-12-2024)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە فڕۆکەخانەی کەرکووک ئامادەکارییەکان بۆ پشکنینی زێڕ کراون و شوێنی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە.