رووداو- هەولێر
كاژێر 08:00ی ئەمشەو، گەرماوی نێرگز لە گەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر گڕی گرت و لە ئاكامدا كەسێك گیانی لە دەست داو 2 كەسی دیكەش برینداربوون.
پەیامنێرمان لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند، بەگوێرەی شایەدحاڵانی رووداوەكە، سەرپەرشتیاری گەرماوەكە گیانی لەدەست داوە و 2 كەسی دیكەش بریندار بوونە.
شایەدحاڵەكان هۆكاری رووداوەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە چەند رۆژێكە سەرپەرشتیاری گەرماوەكە گۆڕاوە و شارەزاییەكی باشی لە كارەكەی نەبووە، گەرماوەكەش چەند گرفتێكی هەبووە كە بووەتە هۆی كەوتنەوەی ئاگر.
شایەد حاڵەكان راشیان گەیاند، دوای نیو كاژێر لە ئاگر كەوتنەوەكە تیمی بەرگری شارستانی گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەی كۆنترۆڵكردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ