رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی تورکیا چیای بۆڵێی لە سنووری سیدەکان بۆردوومان کرد، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، شوێنی بۆردوومانەکە نزیکە لە بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورە.
لە بۆردوومانەکەدا سەرووی کانی جزان لە چیای بۆڵێ کراوەتە ئامانج.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کانی جزان لە چیای بۆڵێ بارەگایەکی گەریلای لێ بووە، ئەمڕۆ ژمارەیەک گەریلای پەکەکە لەو ناوچەیە هاتووچۆیان کردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاش پێی زانیوە و بۆردوومانی کردوون."
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئیحسان چەلەبی بە رووداوی داوە، تاوەکو ئێستا دیارنییە کە بۆردوومانەکە زیانی گیانی بە گەریلاکانی پەکەکە گەیاندبێت یان نا.
لەبارەی نزیکیی بۆردوومانەکەش لە بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان گوتی، "زیانی گیانی نەبووە."
تورکیا ماوەیەکە لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانییەوە هێرشەکانی بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە چڕکردووەتەوە، جگە لە ناوچە سنوورییەکان، لە ماوەی رابردوو لە سنووری شارۆچکەی شوانی قەزای چەمچەماڵیش بە درۆن هێرشی کردە سەر گەریلاکانی پەکەکە و بەهۆیەوە کوژراو و برینداریان هەبوو.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ