رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ وەستا حەسەن کەبابچی لە سلێمانی گیانی لەدەستدا. بەپێی توێکاریی پزیشکی، گولـلەیەک بە سەریەوەیە و گومان دەکرێت "خۆی کوشتبێت."
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ وەستا حەسەن لە سیتەکەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و بریندار بووە. پزیشکەکان هەوڵی چارەسەرکردنیان داوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
وەکو سامان نادر باسی کرد، برینەکەی وەستا حەسەن لە سەریدا بووە و شوێنی گولـلەی پێوەبووە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە چەند کاژێرێکی کەمە روویداوە، ئێستا تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی وا دەردەکەوێت کە خۆکوژی بووبێت.
ئەو شوێنەی رووداوەکە تێیدا روویداوە، باخی وەستا حەسەن خۆی بووە لە ناوچەی سیتەک لە سلێمانی.
وەستا حەسەن، یەکێکە لە وەستا دێرینەکانی سلێمانی و لەپاڵ ناوهێنانی کەبابی سلێمانی، خەڵکێکی زۆر دەستاوی ئەو وەستایەیان بیردەکەوێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ