پرۆژەی ئەزموونیی کارەبای 24 کاژێری لە گەڕەکێکی هەولێر رادەگەیێندرێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکی پڕۆژەیەکی ئەزموونی رادەگەیێنێت، ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاژێرییە بۆ بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی شادی، کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری هەولێر.
 
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە لە قۆناخێکی ئەزموونیدایە، هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ موەلیدەکانی گەڕەک کراوە بە مەبەستی رێگریکردن لە ئەگەری پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا."
 
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، مانگانە سەرجەم دانیشتووان و شوێنە بازرگانییەکانی ئەم گەڕەکە تەنیا یەک پسوولەی کارەبایان بۆ دێتەوە، کە بەشێوەیەکی بەردەوام لەڕێگەی کورتەنامە SMSـەوە ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی رێژەی بەکارهێنانیان، ئەمەش ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئاستی بەکارهێنانیان بزانن.
 
وەزارەتەکە باس لەوەش دەکات، ئەم پڕۆژە ئەزموونییە یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەوەی "باشتر لە پێویستی و داواکارییەکانی هاوڵاتییان تێبگات، تاوەکو لە داهاتوودا بتوانێت کارەبای 24 کاتژمێری بەشێوەیەکی کارامە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دابین بکات." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە