زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار لە پشووی نەورۆزدا چوونەتە سنە

25-03-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، "لە پشووی نەورۆزدا 203 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سنەیان کردووە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئاداری 2025 مەنسوور مێهرزاد، بەڕێوەبەری گەشتیاری و میراتە کولتوورییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند، "بەگوێرەی دوایین ئامار، لە 10 رۆژدا 203 هەزار و 725 گەشتیار هاتوونەتە پارێزگای سنە، بەراورد بە هەمان ماوەی پار ئەو ژمارەیە 16% زیادیکردووە."
 
مێهرزاد ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو شارانەی زۆرترین گەشتیار رووی تێکردوون بریتین لە بانە، مەریوان و سەوڵاوا.
 
لە پشووی نەورۆزدا گەشتیارێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی ئێرانەوە سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی شارە سنوورییەکان دەکەن.
 
لە شارە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بازاڕی فرۆشتنی کەلوپەلی بیانی هەیە، گەشتیاران کەلوپەلی نێوماڵ و جلوبەرگ لەو بازاڕانە دەکڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.