رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی گولـلە هاوەنێکەوە لە گوندی حاجی عەواد منداڵێکی نۆ ساڵان گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 25ـی شوباتی 2025، عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای نیوەڕۆ لە گوندی حاجی عەواد، سەر بە ناحیەی سەرقەڵا، گولـلە هاوەن بە منداڵێکدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا."
ئەو منداڵە تەمەنی نۆ ساڵ بوو. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، "لەنزیک گوندەکەیان لای مەڕوماڵات بووە، گولـلە هاوەنێک پێیدا تەقیوەتەوە، هەر ئەوکات گیانی لەدەستداوە."
عەقید عەلی جەمال گوتی، "پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە."
منداڵەکە ناوی سەفین یادگار حەمیدە. گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتی، "تەرمەکەی براوەتە دادپزیشکی کەلار."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ