بەرپرسێکی یەکێتی: سبەی لە هەولێر لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە

25-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.
 
22ـی ئەم مانگە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە. هەردوولا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا گوتیان، کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت "بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان."
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سبەی کۆبوونەوەی دووەم دەکەن کە تەوەری سەرەکیی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
 
کۆبوونەوەی رابردوو لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کرا. رووداو زانیویەتی، "کۆبوونەوەی سبەی لە هەولێر دەکرێت."
 
لە کۆبوونەوەی رابردوودا شاندی پارتی، هۆشیار زێباری و شاندی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتییان دەکرد. بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی "ئەرێنی" بووە. ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، "کۆبوونەوەی سبەی بە بەشداریی هەمان شاندی رابردوو دەبێتەوە و درێژەپێدەری کۆبوونەوەکەی پێشوو دەبێت."
 
نزیکەی چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردن و زیاتر لە دوو مانگیش بەسەر یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''