قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی دیالە هەڵبژێردران و تەنیا یەک پۆست درایە کورد

24-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کۆبووەوە و دەنگیان لەسەر زۆربەی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگاکە دا. تەنیا پۆستی قایمقامی قەزای خانەقین دراوەتە کورد.
 
ئەوس مەهدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، رۆژی پێنجشەممە 24-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا سۆران عەبدولوەهاب باجەلان، وەک کوردێک و لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە قایمقامی قەزای خانەقین هەڵبژێردرا.
 
سەرچاوەیەکی باڵا لە مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی رۆژی پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەبێ رەچاوکردنی شایستەی پێکهاتەی نەتەوەیی و  ئەنجامی هەڵبژاردن، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی کەسی، سوننە و شیعەکان پۆستی قایمقامی و بەڕێوەبەری ناحیەکانیان لە نێوان خۆیان دابەشکردووە."
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، یەکێتی وەک شایستەی هەڵبژاردن داوای پۆستەکانی بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی جەبارە و سەعدیەیان کردبوو؛ بەڵام پێیان نەدراوە. لە سەعدیە، کوردێکی دانیشتووی خانەقین کە سەر بە رێکخراوی بەدرە، کراوەتە بەڕێوەبەری ناحیە، پۆستی بەڕێوبەری ناحیەی جەبارەش دراوەتە عەرەبێکی سوننە.
 
سەرچاوەکەی یەکێتی گوتی: "دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک و نەینەوا، کاریگەریان لەسەر پۆستەکانی دیالە هەبووە، بەیەکەوە بەستراونەتەوە."
 
ئەو پۆستانەی شەوی رابردوو دەنگیان لەسەردرا:
 
قایمقامەکان:
 
- سۆران عەبدولوەهاب باجەلان، قایمقامی خانەقین
- عەلی زمەد، قایمقامی مەندەلی
- مستەفا تاڵب، قایمقامی شارەبان
- خالید حەمید کەمبەش، قایمقامی بەعقوبە
- سامی مەعمووری، قایمقامی خاڵس
- ئەرکان عەزاوی، قایمقامی مەنسوورییە
- موسلیم زیبان، قایمقامی بەلەدرووز
 
بەڕێوەبەری ناحیەکان:
 
- سەمیر دەهلەکی، بەڕێوەبەری ناحیەی هەبهەب
- نەبیل عەبیدی، بەڕێوەبەری ناحیەی بەنداوی عوزێم
- ویسام لهێبی، بەڕێوەبەری ناحیەی بەهرۆز
- تەها ئیبراهیم محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە
- ئوسامە جەمال، بەڕێوەبەری ناحیەی محەممەد سەکران
- محەممەد شەکرچی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیە 
- سائیب حەربی، بەڕێوەبەری ناحیەی گوڵاڵە
- کەریم ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی جەبارە
- ئەحمەد فەرەج، بەڕێوەبەری ناحیەی عەبارە 
- سەعد قاسم، بەڕێوەبەری ناحیەی کەنعان
- نەجاح مەهدی تەمیمی، بەڕێوەبەری ناحیەی وەجیهییە
- تاڵب حوسێن جەواد، بەڕێوەبەری ناحیەی جەدیدە شەت
- ساجد عەبدولئەمیر عەنبەکی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەلام
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گفتوگۆی هیوا جەمال و ئەمجەد محەممەد

سبەی یەکگرتوو کۆنگرە دەبەستێت؛ بۆچی سەڵاحەدین بەهائەدین دەکەنەوە ئەمیندار؟

سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی سەڵاحەدین بەهائەدین بۆ ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، ئەمجەد محەممەد، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە دەڵێت، "ئەوە کۆتایی هاتووە" کە جارێکی دیکە دەیکەنەوە ئەمیندار. گوتیشی: "لە کۆنفرانسەکاندا کۆتایی بەوە {هەڵبژاردنەوەی ئەمیندار} هاتووە".