رووداو - هەولێر
لە هەڵەبجە و باشووری کوردستان وەرزی شۆکە کردن دەستیپێکردووە و گەزۆ و دۆشاوی گەزۆی لێدروستدەکرێت.
شۆكه جۆرێکە لە شه‌كری سرووشتی و بەسەر داری مازوو و به‌ڕوو دەنیشێت، تامى شۆكه شيرينه، به‌ڵام سرووشتيیه و ده‌ڵێن سوودێکی زۆری بۆ نه‌خۆشى هه‌يه.
هه‌ندێك ساڵ شۆكه هه‌يه و هه‌ندێك ساڵى ديكه‌ش نیيه، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەوڵەمەندن بەم بەرهەمە سرووشتییە، نرخی یەک کیلۆ گەزۆ کە لە شۆکە بەرهەمهێنرابێت لە بازاڕەکاندا دەگاتە 30هەزار دینار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ