فەتانە وەلیدی کۆچی دواییکرد

24-09-2024
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەتانە محەممەد شەریف وەلیدی ناسراو بە فەتانە وەلیدی، خانمە هونەرمەندی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، فەتانە وەلیدی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە کۆچی دواییکردووە.
 
فەتانە وەلیدی لەدایکبووی 1953ی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بڕوانامەی میوزیکی لە زانکۆی تاران بەدەستهێنا و لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوودا لە رێگەی حەسەن کامکار و محەممەد شەریف وەلیدی باوکیەوە ئاشنای جیھانی میوزیک و هونەری گۆرانی بووە.
 
 
فەتانە دەنگێکی دیاری هونەری کوردییە و خاوەن 56 گۆرانییە، کە لە رادیۆکانی سنە و کرماشان تۆمار کراون.
 
بڕیارە تەرمی فەتانە وەلیدی رۆژی پێنجشەممە لە شاری سنە بە خاک بسپێردرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆستەری ئەلبوومی نوێی لەیدی گاگا

لەیدی گاگا ئەلبوومێکی تایبەت بە فیلمی 'Joker' بڵاودەکاتەوە

لەیدی گاگا، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی، ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بەناوی "Joker" بڵاودەکاتەوە و تایبەتە بە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "Harlequin" کە رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە.