رووداو دیجیتاڵ هونەرمەند ئاکۆ سەلام نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی "بێ تۆ" لە کەناڵی تایبەتیی خۆی لە یووتیووب بڵاوکردەوە. تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن هیوا ئەحمەد نووسراوە و ئاوازەکەی ئاکۆ سەلام خۆی دایناوە، هەروەها کاری دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن شوان ئەکرەم بۆ کراوە و بەرهەمەکە لە ستۆدیۆی پۆپ تۆمار کراوە. ئاکۆ سەلام لەبارەی کارە نوێکانیەوە بە رووداوی راگەیاند: "لە داهاتوویەکی نزیکدا لە بەرهەمێکی دیکەی هونەریدا چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری بە دەنگی خۆم دەڵێمەوە." ئەم گۆرانیبێژە لەدایکبووی ساڵی 1988ـی شاری کەرکووکە، پێشتریش چەند بەرهەمێکی دیکەی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردووەتەوە و بەرهەمی "بێ تۆ" بە نوێترین کاری هونەریی لەمساڵدا دادەنرێت.