رووداو دیجیتاڵ
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای خووماتوو، سێ شوێنی چەکدارانی داعش بۆردوومان کران و شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ هەموو چەکدارەکان کوژراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژێر 6:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە (24-08-2024) فڕۆکەکانی عێراق لە قەزای خوورماتوو بۆردوومانی سێ شوێنی چەکدارانی داعشیان کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێ، لەو بۆردوومانانەدا شوێنەکانیان بەتەواوی خاپوور کرد و ئەوانەی لەوێ بوونە کوژراون.
زانیاریە ئەمنییەکان دووپاتی دەکەنەوە، کە چەکدارانی داعش ئەو شوێنانەیان بەکارهێناوە بۆ حەشاردان، دواتر لەوێوە پەلاماری هێزەکانی ئەمنی و خەڵکیان داوە.
قەزای خوورماتوو، دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ