رووداو دیجیتاڵ
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييه‌كى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه. هەروەها ستايشى ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه، 24-8-2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كرد. له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا که جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ كران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به گرنگى و بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه ده‌يانبه‌ستێته‌وه و، ئاماده‌يه له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بير ناكات.
هەر بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه؛ توركيا گرنگييه‌كى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييه‌كى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه. هەروەها ستايشى ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و سوپاسى رۆڵى نێچيرڤان بارزانى كرد له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به بايه‌خه‌وه باس له پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرا و له‌مباره‌يه‌وه بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ