نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان کۆبووەوە

24-08-2023
نیشانەکردن هاکان فیدان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیانیی ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد. 
 
ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی هاکان فیدان بوو لە هەولێر، دوای ئەوەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24-8-2023) گەیشتە پایتەخەتی هەرێمی کوردستان. هەر بەیانیی ئەمڕۆ، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا گەیشتە هەولێر و بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بەشدار دەبێت لە گفتوگۆکانی نێوان هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێنەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای بڵاوکردەوە.
 
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە کاژێر 11:12 خولەکی پێش نیوەڕۆ وێنەیەکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای لە ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە.
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای دیدارەکانی لە بەغدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و فەلاح مستەفا راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەوە پێشوازی لێکرا. 
  
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، هاکان فیدان جگە لە دیداری لەگەڵ  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کۆدەبێتەوە. دواتریش لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی تورکمانی و یەکگرتووی ئیسلامی بە جیا کۆدەبێتەوە.
 
بڕیارە کۆتایی مانگی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات، هاتنی هاکان فیدان وەک ئامادەکارییەکە بۆ ئەو سەردانە، چاوپۆشیی عێراق لەو سزایەی داراییەی بەسەریدا سەپێندراوە، ناساندنی پەکەکە بە تیرۆرست وەک داوای سەرەکی بە بەرپرسانی باڵای عێراق داوە.
 
تورکیا و عێراق پەیوەندییەکی تووندوتۆڵی ئابوورییان هەیە، بەپێی داتاکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، قەبارەی بازرگانیی نێوان عێراق و تورکیا بە هەرێمی کوردستانەوە، ساڵانە 22 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

 
نوێدەکرێتەوە...
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.