رووداو- هەولێر
سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی گشت دامو دەزگاكانی سەر بە زانكۆی سەڵاحەدین كردووە، بە ناونیشانی (فرۆشتنی تورشی)، كە بەرهەمی كۆلێژی كشتوكاڵە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە تورشی زەرد كیلۆی بە (3000) دینارە، بەڵام لە نوسراوەكەدا شوێنی فرۆشتنی تورشییەكەو بڕی بەرهەمی ئەمساڵی تورشی كۆلێژی كشتوكاڵ دیارینەكراوە.







