کوردستان

سەربازێک لە شرنەخ داوا لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک دەکات بوەستێت، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ بوونی قەدەخەی هاتووچۆ. وێنە: ئەرشیڤ
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە بڕیار دەدات سێ ناوچەی سەر بە پارێزگەی شرنەخی باکووری کوردستان بە ناوچەی ئەمنی بناسرێن و بۆ 15 رۆژ هاتووچۆ تێیاندا قەدەخە بکرێت.
پارێزگای شرنەخ رۆژی 24-04-2024 رایگەیاند، "لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" بە پشتبەستن بە یاسای سەربازی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، بڕیاردرا بە راگەیاندنی 15 رۆژ قەدەخەی ئەمنی تایبەت لە سێ ناوچەی سەر بە شارۆچکەی گوچلوکۆناک و ناوچەکانی چیای گابار.
قەدەخەکە لە رۆژانی 25ـی نیسان تاوەکو 9ـی ئایاری 2024 بەردەوام دەبێت.
له راگهیێندراوهكهدا، پارێزگای شرنەخ داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، خۆیان بەدوور بگرن لە هاتووچۆ بۆ ئەو ناوچانە و تەنیا لە کاتی پێویستدا دوای وەرگرتنی مۆڵەت، بۆیان هەیە بەشێوەیەکی کاتیی کارەکانیان بکەن. هەروەها داوای هاوکاریشیان لێدەکات بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی هەر جموجۆڵێکی گوماناوی لە ناوچەکەدا.
ئەم بڕیارە بەپێی یاسا لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پارێزگار و بەهاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزەکانی جەندرمە دەدرێت، لە دژی جموجۆڵی گەریلاکانی پارتی کوردستان (پەکەکە). هەروەها ''ئەم بڕیارانە رێگەخۆشکەر دەبن بۆ ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکانی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشتمانییان.''
پارساڵ، 11 جار بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنی تایبەت لە شرنەخی باکووری کوردستان راگەیێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ