بوومەلەرزەزانیی عێراق: بوومەلەرزەیەک سنووری هەڵەبجەی هەژاند

24-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 هەڵەبجەی هەژاندووە.

عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رۆژی هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 06:53 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر باکووری رۆژئاوای هەڵەبجەی هەژاند."
 
بە گوتەی گوتەبێژەکەی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، "بوومەلەرزەکە بە قووڵیی 5 کیلۆمەتر بووە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە و تەنانەت بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکەش هەستیان پێنەکردووە."
 
بەپێی ئاماری دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، لە ساڵی 2024دا 231 بوومەلەرزە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان روویانداوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

شەوی رابردوو لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە، لە دیدارەکەیان جەختیان لە "پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى سووريا دا" کردەوە.