سەرۆک بارزانی و گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانیا پرسی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن

23-11-2023
دیار جەمیل
نیشانەکردن سەرۆک بارزانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانیا کرد و لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی چاکسازییەکانی  وەزارەتی پێشمەرگە، هاوئاهەنگی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد.
 
رۆژی پێنجشەممە، 23-11-2023، بارەگای بارزانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام لەگەڵ  مارشاڵ سامى سامپسۆن، گه‌وره‌ راوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى سه‌ربازيى ياوه‌رى کۆبووەوە. 
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دواپێشهاتە ئەمنییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
 
بەگوێرەی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی و مارشاڵ سامی سامپسۆن تاوتوێی پرسی چاکسازییەکانی  وەزارەتی پێشمەرگە و هاوئاهەنگی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان کرد. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا، گەورە راوێژکاری بەرگریی بەریتانی جەختی لە "بەردەوامیی پاڵپشتی و هاوئاهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووەتەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.