بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بازاڕی زێڕنگرانی لە هەولێر پەکخستووە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
زێڕنگرییەک لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر.
زێڕنگرییەک لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بازاڕی زێڕنگران لە قەیسەریی هەولێر رۆژانێک جمەی دەهات و ئێستاش تاک و تەرا رێبوارێک پێیدا تێدەپەڕێ.
 
سەردار و بنەماڵەکەی زیاتر لە 30 ساڵە لەو بازاڕە دووکانیان هەیە، دەڵێ نەک کڕین کەمی کردووە ئێستا خەڵک ئامادە نییە زێڕەکەشی بفرۆشێ.
 
کاروان سەردار، زێڕنگرە و دەڵێت: "ساڵی رابردوو ئەگەر لە مانگێدا 30 بووکم هەبوایە، ئێستا مانگانە 5 بۆ 10 بووک دەبێت، رێژەکە زۆر کەمیکردووە، ئەو خەڵکەی زێڕیشی هەیە زۆر بەکەمی دەیفرۆشێت، مەگەر شتێکی کڕیبێت یان پێویستی بێت، چونکە خەڵک گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی دەڵێن گرانتر دەبێت."
 
بەپێچەوانەی کەمبوونی کڕین و فرۆشتنی زێڕ بە مسقاڵ و گرام، ئێستا بازرگانان و پارەداران روویان لە کڕینی زێڕ بە تۆن و قالب کردووە.
 
هاوسەر هاواری بازرگانە و دەڵێت: "بەشێوەێکی گشتی بازاڕ تێکچوونێکی بەسەر هاتووە و جاران خەڵک زیاتر رووی کردبووە بازرگانیی خانووبەرە، بەڵام بەهۆی ناجێگیری و دابەزین لە نرخ و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆیە بازرگانان روویان لە کڕینی زێڕ کردووە، لە جیاتی دانانی پارە لە ماڵەوە زێڕ دادەنێن، چونکە پێشبینی وایە زێڕ لەماوەیەکی کورتدا زیاتر نرخی بەرزبێتەوە."
 
ئەحمەد عەبدولکەریم، زێڕنگرە و دەڵێت: "بەشێوەێکی گشتی سەیربکەین بەڵێ، بازاڕ کزیی پێوەدیارە، چونکە هەر مسقاڵێک زێڕ [ـی عەیار 21] بە 530 هەزار دینارە، ئەمەش زۆرە بۆ کەسێک بیەوێ هاوسەرگیری بکات یانیش پێشتر ئەگەر 30 مسقاڵی کردبێت ئێستا دەیکاتە 20 ئەگەر 50ـی کردبێت ئێستا دەیکاتە 40. وەک پێشتر نییە و کەمبووەتەوە، بەڵام خەڵک ئێستا بەقاڵب دەیکڕێت ئەوەی پارەی هەیە لە ماڵەوە دەڵێت، دەیکڕم و ماوەیەکی دیکە گرانتر دەبێت. راستیشە مانگانە نرخی بەرز دەبێتەوە."
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار و 700 دووکانی زێڕنگری و 46 كۆمپانیای تایبەت بە بازرگانیی زێڕ هەن و رۆژانە لەنێوان 500 بۆ 600 تۆن زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و زیاتر لە 300 تۆنی هەناردەی تورکیا و ئێران دەکرێت. ئەوەش وایکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێکی کۆفرۆشی زێڕ.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی عێراق.

لە خوورماتوو سێ شوێنی داعش بۆردوومان کران

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژێر 6:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە (24-08-2024) فڕۆکەکانی عێراق لە قەزای خوورماتوو بۆردوومانی سێ شوێنی چەکدارانی داعشیان کرد.